پشوویان نییە و بەشداری دەنگدانیش دەکەن
کارمەندانی هاتوچۆ لەسەر شەقام و لە بنکەکانی دەنگدانیشن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کارمەندانی هاتوچۆ ئەمڕۆ لەگەڵ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیان، سەردانی بنکەکانی دەنگدانیش دەکەن و دەنگی خۆیان دەدەن.
بەهمەن محێدین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لە بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شیرینی کچان دەنگ دەدەن و پرۆسەکە بەشێوەیەکی هێمنانە و رێکوپێک بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لەبەر ئەوەی کارمەندانی هاتوچۆ پشوویان نییە لەم رۆژەدا، کاتەکانمان بەشێوەیەک دابەش کردووە، کە بتوانن هەم ئەرکەکەی خۆیان بەجێبگەیەنن و هەمیش بێن و لە بنکەکانی دەنگدان دەنگی خۆیان بدەن.
باسی لەوەشکرد، بەشێک لەو کارمەندانەی لە ئۆفیس و بارەگاکان دەوام دەکەن، ناویان لەگەڵ دەنگدانی گشتی هاتووەتەوە، بەڵام بەشێ زۆری کارمەندانی هاتوچۆ لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر