لە سەیدسادق

بۆ نانی بەیانی نۆکاو و بۆ نیوەڕۆ گۆشتی بەرخ بۆ دەنگدەران ئامادە کراوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

یەکێک لە کارمەندانی پاسەوانی سنوور لە قەزای سەیدسادقی سنووری پاریزگای سلێمانی، مەنجەڵێکی گەورە نۆکاوی ئامادە کردووە و لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان دایناوە و بە سەموونەوە دەیدات بەو کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کە دەنگ دەدەن.

هونەر جەبار، پاسەوانی سنوورە و نۆکاوەکەی حازر کردووە، ئەو بە 964ـی وت، “بەشیک لەو کارمەندانەی دێن لێرە دەنگ دەدەن، رێگایان دوورە و لە کفری و کەلار و گەرمیانەوە هاتوون، بۆیە نەمانەویست بە سکی برسییەوە دەنگ بدەن و پێویست بوو شتێکیان بۆ دابین بکەین تا بیخۆن، دەمانەوێت بەم شێوەیە پرۆسەی دەنگدان گەرم و گوڕتر بکەین”.

وتیشی، جگە لە نۆکاو و سەموون، نیسکیشمان ئامادە کردووە، هەر ئەوەش نییە و خەمی نیوەڕۆشمان خواردووە، ئەگەر بێت و پرۆسەکە تا نیوەڕۆ درێژە بکیشێ، بۆ نیوەڕۆش خواردنیان بۆ ئامادە دەکەین و خواردنەکەش برنج و شلە و گۆشتی بەرخ دەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە گەرمیان بنکەکانی دەنگدان ئاگرکوژێنەوەیان بۆ دانراو...

لە گەرمیان بنکەکانی دەنگدان ئاگرکوژێنەوەیان بۆ دانراوە