لە پارێزگای سلێمانی

زیاتر لە 82 هەزاری کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 82 هەزار و 500 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە 82 بنکەی جیاواز بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن.

پەیامنێری 964 لە بەردەم بنکەی قوتابخانەی کوردستانی نوێ لە گەرەکی راپەڕین وەستاوە و بەشێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە ریزیان بەستووە و چاوەڕێن بڕۆنە ژوورەوە و دەنگی خۆیان بدەن.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی 18 کورسی تەرخان کراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ملیۆنێک و 111 هەزار دەنگدەر لە دەنگدانی گشتیدا بەشداری دەکەن و 82 هەزار و 547 دەنگدەری تایبەتیش هەن، کە دابەشبوون بەسەر 82 ناوەندی دەنگداندا، لە کاتێکدا 136 کاندید لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی کورسی لەو پارێزگایە.

پیداچوونەوە: ژێوار خدر

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێر...

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد