هەندێک جار دوودڵی پیایدا بڕۆی
کۆڵانێکی تەنگ و کورتە و بە قاچاخ دەتگەیەنێت بە سەهۆڵەکە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی رێگایەکی کورت و تەنگ هەیە کە لاو خەڵک بە رێگا قاچاخەکە ناوبانگی دەرکردووە و پشتەوەی گەراجی ئۆتۆمبێلە و لە سەهۆڵکەوە سەر دەردەکەی.
دیوی پشتەوەی پارکێکی ئۆتۆمبێل راگرتنە هەڤاڵ حەمە خالد بەڕێوەبەری پارکەکە بۆ 964 وتی، ئەمە پشێتر دەرگای ماڵ بووە، دواتر کە مالەکە روخێندراوە و کراوە بە گەراج ئەم شوێنەش داخراوە.
وتیشی، ماوەیە کراوەتەوە و پاکیان کردووەوە و روونکیان بۆ داناوە و هاوڵاتیان رێگەی درێژیان بۆ کورت بووەتەوە، هەرچەندە هەنجێک کەس کە سەرەتا سەیری دەکات دوودڵە لەوەی پیایدا بەڕوات یان نا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی