دیناره دزراوه‌كه‌ى كردبووه دۆلار
له‌به‌غدا دزی كرد و له هه‌ولێر بۆى نه‌چووه‌سه‌ر و دەستگیرکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، دواى پێزانینیان به حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌به‌غدا كه گوایه كه‌سی دز به‌ره‌و هه‌ولێر هاتبێت، ئه‌وانیش دواى به‌دواداچوون و چاودێریان توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن.
تۆمه‌تباره‌كه به ناوى (ا. ن. ع) هه‌ڵسابوو به بردنى 500 ملیۆن دینار له ماڵى هاولاتییه‌ك له به‌غدا.
ئاسایش ده‌ڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ئه‌م تۆمه‌تباره‌یان دەستگیرکردووه ، كه هاتبووه هه‌ولێریش بە مەبەستی خۆحەشاردان هەڵاتبوو.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای ئاگادار کردنەوەی هێزەکانیان لە ماوەیەکی کورت‌دا شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کراو دەستگیر کرا و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستیان گرت بەسەر بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمریکیدا گرتووه، کە تۆمەتباره‌كه پاره‌كه‌ى دزیبووى له دینارەوە کردبووى به دۆلار.