لە بنکەکانی دەنگدان نزیکبوونەتەوە
“هەشت سکاڵا لەسەر کاندیدەکانی کوردستان تۆمار کراوە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سبەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش لە کوردستان هەشت سکاڵا لەسەر کاندیدەکان تۆمار کراوە.
نەبەرد عومەر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “سبەی 270 هەزار کەس لە 204 بنکەی دەنگدان بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن و تا ئێستاش هەشت سکاڵا تۆمار کراوە لەسەر ئەوەی کە کاندیدەکان لە بنکەکانی دەنگدان نزیکبوونەتەوە و دامودەزگا حکومییەکانیان بەکارهێناوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم هەڵبژاردنە، لەناو زیندانەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات هیچ بنکەیەکی دەنگدان نییە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری