ئاوا بڕوا ئەم پاییزەشمان فت

کەشەکە نە بای دیوە و نە بۆران و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

پاییز سەربەرەوخوار دەبێتەوە و بەرەو زستان هەنگاو دەنێین، کەچی کەشەکە نە بای دیوە و نە بۆران و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 8.11.2025 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت، پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتەوە 34 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش کە فێنکترین ناوچەی کوردستانە، 21 پلە تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

گەرماکە نیازی نییە وا بە ئاسانی واز بهێنێت و کەمێک بەرز...

گەرماکە نیازی نییە وا بە ئاسانی واز بهێنێت و کەمێک بەرزدەبێتەوە

کەشناسێک: باران نەبارێت پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە

کەشناسێک: باران نەبارێت پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات