نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
هەر لەبن 64 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە بەڵام هەر لە خوار 64 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 8.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و63 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بە رێژەی 0.39٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.54٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.