ئه‌وانه‌ى فۆڕمى خۆراكیان كه‌ركوكه
سبه‌ینێ هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شۆڕش نه‌وتى سپی وه‌رده‌گرن
964+
فەرهاد حەسەن
یەکەى سوتەمەنی قه‌زاى چەمچەماڵ، ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت كه فۆڕمی خۆراكیان كه‌ركوكه.
ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی سنوری قەزای چەمچەماڵ كراوه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ شەممە 8.11.2025 لە ناحیەی شۆڕش نەوتی کەرکوک دابەش دەکرێت شوێنى دیاریكراویش بۆ دابه‌شكردنه‌كه لە بەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیک مزگەوتی محەمەدییه.
وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکی سەرۆکی خێزان هه‌یه و كه پێویسته بۆ هه‌ر خێزانێكیش بڕی 15 هەزار دینار له‌ناو كارته‌كه‌دا هه‌بێت.