هه‌ڵه‌بجه، نه‌رامسین و گه‌رمیان
له سلێمانى سێ ته‌رزى نوێى ته‌ماته‌ى خۆماڵى بە فەرمی په‌سه‌ندكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى سلێمانى، سێ ته‌رزى نوێى ته‌ماته‌ى خۆماڵى په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن شێخ جه‌مالى كرپچنه كارى له‌سه‌ر كراوه و ته‌رزه نوێیه‌كانیش به‌ناوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، نه‌رامسین و گه‌رمیان، تۆمار كران.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه لیژنه‌یه‌كی ره‌وانه‌ى گوندى كربچنه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه كاره‌كانى ئه‌م تۆماره نوێیه‌ى ته‌ماته ببینن و به‌پێی نووسراوێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌ش، لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ته‌رزه‌كه، له‌رووى سیفاتى كێڵگه‌یی و تاقیگه‌یی كردبوو.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی بە هاوکاری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی هه‌ر سێ تەرزه نوێیه‌كه‌ى تەماتەیان پەسەند کردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ماوه‌ى زیاتر لە پێنج ساڵ توێژینەوەی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌رزه ته‌ماته‌یه ئەنجام داوە و ته‌رزه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى به‌ناوه‌كانى (هەڵەبجە، نەرامسین وگەرمیان) تۆمار كراون.
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه 12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.