ئەوەی کراوە چی بووە؟

خێر و شەڕ بەش نەکراوە؛ وەزارەتی پارەکە دامەزراندن رەتدەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەم بەیانیی هەینییە، خێر و شەڕ بەش نەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق رەتی دەکاتەوە، ئەو قسە و هاژ و هوژەی لە سۆشیال میدیا دەکرێ بۆ دامەزراندن و دەرفەتی نوێی کار راستی بن.

بەڵکو ئەوەی هەیە، کۆتا دامەزراندنی حکومەت لە خشتەی موچەی ساڵێ 2023 بووە و وەزارەتەکە دەڵێ، هەمووی جێبەجێ کراوە و کۆتایی هاتووە.

وەزارەتەکە، ئەمڕۆ هەینی 7.11.2024، کاتژمێر 8:03 خولەک لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، وەزارەت ئەو بڵاوکراو و قسانە رەتدەکاتەوە کە لە هەندێک دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی نوێ یان کردنەوەی پۆستی نوێی کار لەم کاتەدا.

ئەم روونکردنەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو وترا پلەی وەزیفی هەیە بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و ئەوە عێراقیش دەگرێتەوە، دارایی دەڵێ، هیچ دەسەڵاتێک نییە بۆ دانانی کارمەندی نوێ یان بەکارهێنانی پۆستی کاری زیادە لە دەرەوەی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە.

جگە لەو 150 هەزار پۆستی هەلی کارەی، کە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەر قایمقامیەتێک دابەشکراوە، ئەم پۆستانە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دامەزراون و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتاییان هاتووە.

وەزارەتەکە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان دەکات کە زانیاری لە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێکراوەکان وەربگرن و خۆیان بەلاڕێدا نەبەن، بەهۆی هەواڵی نادروستەوە کە مەبەست لێی سەرلێشێواندنی رای گشتییە.

عێراق داواى له‌ هه‌رێم كردووه‌ داتاى دەرچووانی ته‌ن...

عێراق داواى له‌ هه‌رێم كردووه‌ داتاى دەرچووانی ته‌ندروستى له‌ زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان بۆ بنێرێت به‌مه‌به‌ستى دامه‌زرانیان

داواى دامەزراندن دەکەن؛ خاوەن بڕوانامە باڵاکان گردبوو...

داواى دامەزراندن دەکەن؛ خاوەن بڕوانامە باڵاکان گردبوونەوە