"هیچ پشکێکم نییە لەم رێستۆرانتە"
ژن و مێردێک رێستۆرانتەکەیان بەناوی بەیان بۆمبا کردەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
بە برنج و قۆزی و مریشک و فاسۆلیا و هەرچی خواردنی کوردەواری بەتام و خۆشە ژن و مێردێک رێستۆرانتەکەیان بەناوی بەیان بۆمبا کردەوە، پێشیان وتووە، حەقە شارێکت بە ناوەوە بکرێت نەک تەنیا رێستۆرانتێک.
پەیامنێری 964 لەگەڵ کردنەوەی دەرگای رێستۆرانتەکە گەیشتە لای بەیان بۆمبا و پێی وتین، با سەرەتا پێتان بڵێم هیچ پشک و پارەی منی تێدانییە، تەنیا ناوەکەیە و ژن و مێردێک کردوویانە بەناوی منەوە، کاری هونەری کەمبووەتەوە و من سێ ساڵە هیچم نییە، بۆیە دەکرێت هونەرمەندان بزنس بکەن، بێگومان ناوەکەش حەقی خۆی هەیە و سوپاسیان دەکەم.
دیلانی پەیامنێر نەوسنە و برنجە کوردییەکە تاقی دەکاتەوە و دەڵێ زۆر بەتامە، بەیان بۆمبا بەهۆی شەکرەکەیەوە ناتوانێت برنج زۆر بخوات، بەڵام دەڵێ “حەزم زۆر لە تەپسییە و چێژ لە خواردن دروست کردن دەبینم و حەز بە خواردنی دەرەوە ناکەم”.
بەڵام دەڵێت، ئەوەی لە رێستۆرانتەکە دروست کراوە بە دەست و پلی وەستای تایبەت دروست کراوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح