هەواڵەكان
پاڵاوگەی نایاسایی داخران 12 کەسیش دەستگیر کران و بارانيش دواكەوتووە
+964
ژووری هەواڵ
رشتنی رۆنی رەش و بوونی پاڵاوگەی نایاسایی و پیسکردنی ژینگە خەریکە لە سلێمانی ناخۆشی دەکات، ئیدارەی شارەکەش دەستی کردەوە و بە جارێک شەش پاڵاوگەی نایاسایی داخست و 12 کەسیشی دەستگیر کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامیەت رایگەیاند هەموو ئەو پاڵاوگانەی بە شێوەی نایاسایی کاردەکەن بەسەریانکردووەتەوە و بهپێی یاسای پاراستنی ژینگهی ههرێمی كوردستان، مامهڵه لهگهڵ ئهو پاڵاوگانه دهكهن و تێزاب بهكاردههێنن.
شەش پاڵاوگەی نایاسایی داخران و 12 کەس دەستگیر کران
لە هەرێمى کوردستان کاتى هەقە پەڵەیە و بارانیش هیچ دەنگى نییە، جوتیارانیش چاویان لە رەحمى خوایە بارانیان بۆ ببارێنێت.
جوتیاران چاویان لە رەحمى خوایە بارانیان بۆ ببارێنێت
کەلار بییە شار ئەمە قسەی منداڵێکی بزێوی کفری بوو دژی ئەوەی قەزاکە ئەوان خزمەتگوزارییان نییە، ئەوەتا ئێستا نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە قەزای کفری، ساڵی پار لەلایەن خێرخوازێکەوە دەستکرا بە دروستکردنی بیناکەی، حەوت مانگە بیناکەی تەواو کراوە و ئەمڕۆ رادەستی تەندروستی شارەکە کرا، بەڕێوەبەرێکی تەندروستیش دەڵێت،”کارمەندمان نیە و ناتوانین نەخۆشخانەکە بکەینەوە”.
ئێمە لە بازاڕ هەنار و میوەکان هەر بە کیلۆ دەکڕین، بەڵام گەنجە کاسبکارێکى سەیدسادق بەناوى دیار کەمال، وازى لە کیلۆ هێناوە و هەنارەکانى خستووەتە موزایەدەى ئاشکرا و بەو شێوەیە دەیفرۆشێت.