لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی شەقام

کچێکی هەڵەبجەیی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پێ بەخشرا

964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک

دوای سێ رۆژ نمایشی شانۆیی لە شەقامەکانی کەرکوک بە بەشداری 15 وڵاتی جیاواز، دواجار ئەمڕۆ باشترینەکان خەڵاتکران و کچێکی هەڵەبجەییش بەناوی  توران عومەر توانی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەر بباتەوە.

شەماڵ عومەر سەرۆکی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی شەقام لە کەرکوک بە 964ـی وت، توانیمان دادوەری بکەین بەبێ ئەوەی هەست و سۆزی خۆمان تێکەڵ بەکارەکە بکەین، چونکە هەمووان ئاستێکی باشمان هەیە.

ئەنجامەکانی فێستیڤاڵ بەم شێوەیە بوو، باشترین ئەکتەری پیاو محەمەد مەڵەس لە سوریا ،باشترین ئەکتەری ژن توران ئومێد لە هەڵەبجە،خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ دەرهێنەر کەیمان حسێن بوو، دەرهێنەری شانۆی ماسی کۆچەکان، هاوکات خەڵاتی باشترین بیرۆکە بۆ بیرۆکەی  برۆمیتە بوو لە شاری تەبرێزی ئێران، خەڵاتی باشترین بەرجەستەکردنی بەکۆمەڵ بۆ شانۆی عەزرا لە کەرکوک بەخشرا، خەڵاتی باشترین نمایشی شانۆی تەواو بۆ شانۆی ئەمە ژیانە یان ژانە، بۆ شاری مەریوانی ئێران بوو.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك بەڕێوەچوو

یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك بەڕێوەچوو