لۆگۆى ئاژانسى وزەى ئەتۆم
ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم
هۆشدارى دەدرێتە ئێران؛ هاوکاری پشکنەران نەکەن گرژییەکان زیاتر دەبن
964+
وریا فەتاح
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) رایگەیاند، پێویستە ئێران “بە شێوەیەکی جددی” هاوکارییەکانی لەگەڵ پشکێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان باشتر بکات، بۆ ئەوەی گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر نەبێت.
گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز” ئاماژەی بەوەدا، هەرچەندە ئاژانسەکە لەدوای پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانەوە نزیکەی 12 پشکنینی لە ئێران ئەنجامداوە، بەڵام رێگەی پێنەدراوە سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی وەک فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان بکات.
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم جەختی لەوە کردەوە کە ئێران پابەندە بە رێککەوتنی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمییەوە و ناتوانێت پابەندییەکان جێبەجێ نەکات.
” ئێران ناتوانیت بڵێیت من لە چوارچێوەی رێککەوتنی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمیدا دەمێنمەوە، بەڵام پابەندییەکانی جێبەجێ نەکەیت”. گرۆسى واى وت.