لێبوردنی گشتی لە عێراق

10 هەزار 213 زیندانی ئازاد كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، لەوەتەی یاسای لێبوردنی گشتی جێبەجێ دەكرێت، 10 هەزار و 213 زیندانی ئازاد كراون، بەڵام کە ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی سپایکەردا سزا دراون، یاساكە نایانگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد لعێبی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ژمارەی ئەو کەسانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراون، لە دوای جێبەجێکردنی تا 1ی ​​ئەم مانگە گەیشتووەتە 10 هەزار و 213 کەس”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوو هەزار و 780 زیندانی دیکە بە فەرمانی دیکە دوای تەواوکردنی سزاکانیان، لە رێگەی پارێزبەندی، یان دوای دووبارە دادگاییکردنەوە، ئازادکراون”.

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، “ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیی سپایكەردا سزا دراون، یاسای لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە “داواکارییان پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە و تا ئێستاش چاوەڕێی دووبارە لێکۆڵینەوە دەکەن”.

لە گرتووخانه‌ى چەمچەماڵ 27 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئا...

لە گرتووخانه‌ى چەمچەماڵ 27 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازادكران