زریانێكی بەهێز لە فلیپین
90 كەس مردن و 26ی دیكە شوێنبزرن
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
زریانی کالمایگی کە ناوەڕاستی فلیپینی گرتەوە و زیاتر لە 90 کەسی کوشت و 26 كەسیش بێسەروشوێنن.
هاوكات لافاوێکی بەرفراوانیش رووی لە وڵاتەكە كردووە و خەڵکی لە سەربانەکان گیریان خواردووە و دەیان ئۆتۆمبێلییش لە پارێزگای سیبو بەدەم ئاوەوە رۆیشتن و زیانێکی زۆریان پێگەیشت، ئەمە لە كاتێكدایە هێشتا فلیپین بەدەست كاریگەرییەكانی بوومەلەرزە وێرانکەرەكەی مانگی ئەیلولی رابردوودا دەناڵێنێت.
فەرمانگەی بەرگریی شارستانی لە فلیپین، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لانیکەم 49 کەس بەهۆی لافاوەکەوە خنکاون و چەند کەسێکی دیکەش بەهۆی لەرزین و کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکانی شاری سیبو گیانیان لەدەستداوە، کە 13 کەسیان لەوانەن كە هێشتا لەگەڵ ئەو 26 هەژمار كراون، كە بێسەروشوێنن.
لە نێو کوژراوەکاندا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە رووداوێکی جیادا، كە هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانیی فلیپین لە پارێزگای ئاگوسان دێل سور لە باشووری وڵاتەکە کەوتە خوارەوە و لە رێگای گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو پارێزگایانەی کە زریانی کالمایگی لێیان کەوتووە، ئەمەش بەپێی زانیارییەکانی سوپای فلیپین.
بەپێی وتەی بەرپرسانی وڵاتەكە، دانیشتووانی دیکە لە شوێنێکی دیکە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دار و پاشماوەکانەوە خنکاون یان بەریانكەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی فلیپین، زریانی کالمایگی بەیانی چوارشەممە (بەکاتی فلیپین) لە رۆژئاوای پارێزگای پالاوانەوە بەرەو دەریای باشووری چین رۆیشتووە و بای بەردەوامی گەیاندووەتە 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و گەردەلولێکیش بە خێرایی 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەڵیكردووە.
بێرناردۆ رافایلیتۆ ئەلیخاندرۆ، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانی و بەرپرسانی ناوچەکەش رایانگەیاندووە، زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە پارێزگای سیبو لە ناوەڕاستی فلیپین ڕاگەیەندراون، کە رۆژی سێشەممە بەهۆی زریانی کالمایگی بوو.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێش ئەوەی زریانی کالمایگی بگاتە سەر زەوی، بەرپرسان رایانگەیاندبوو، زیاتر لە 387 هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی فلیپین.