"گریانم دێت ناتوانم لەکوردستان بەشداری پاڵەوانیەتیی بکەم"
شیلان کەمال: دڵخۆشم دەبینم ژنان دەچنە هۆڵەکانى لەشجوانى
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
شیلان کەمال، پاڵەوانى لەشجوانى دڵخۆشە بەوەى کە ئێستا زیاتر لە جاران ژنانى کورد دەچنە هۆڵەکانى لەشجوانى، بەڵام دڵگرانە کە ناتوانێت لە کوردستان بەشدارى پاڵەوانێتى لەشجوانى بکات.
لە پێشانگەى نێودەوڵەتیی وەرزش کە بۆ یەکەمجارە لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت، شیلان بۆ 964 قسەى کرد و وتى، “وەرزشی لەشجوانی لەناو ژنان ئێستا زۆر بەرەو پێش چووە و ژنان ئێستا باش تێگەیشتوون لەوەی کە ئەم وەرزشە چەند سوودی هەیە بۆیان، مەرجیش نییه بێنە ناو قاعەکانەوە، بەڵکو دەتوانن هەر لە ماڵەوە وەرزش بکەن و تەندروست بژین”.
،”گریانم دێت کاتێک دەڵێن پاڵەوانیەتییەک هەیە و ژنان ناتوانن بەشداریی بکەن، ئاواتەخوازم بگەینە ئەو ئاستەی ژنانیش بتوانن شانبەشانی پیاوان لەسەر ستەیج بن و بەشداری پاڵەوانیەتیی لەشجوانی بکەن”، شیلان کەمال واى وت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4.11.2025، لەشاری هەولێر پێشانگای نێودەوڵەتیی وەرزشی دەستیپێکرد و تا 7ـی مانگ بەردەوام دەبێت و سبەینێش پاڵەوانیەتییەکانی لەشجوانی و بۆکسێن و دەستشکانەوە بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح