بۆ یادى شارە حەیاتەکە
لەهەولێرەوە بۆ سلێمانى: چاومانن
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى بنیاتنانى و دروستکردنى شارى سلێمانى، هاوڵاتیان لە هەولێرەوە پەیام بۆ شارە حەیاتەکە دەنێرن.
رۆژى 14ـى11، یادى 141 ساڵەى دامەزراندن و بنیاتنانى شارى سلێمانییە، مایکى 964 لەناو بازاڕى شارى هەولێر چووە لاى هاوڵاتیان و لەبارەى سلێمانى و ئەهلى سلێمانى پرسیارى لێکردن، ئەوانیش بەوپەڕى رێز و خۆشەویستییەوە وەسفى شارەکە و خەڵکەکەیان کرد.
یەکێک دەڵێت، “چاومانن” و یەکێکى تر دەڵێت،”رۆشنبیر و تێگەیشتوون”، هاوڵاتییەکیش خەمى یانەى نەورۆزییەتى و نزاى دەربازبوون لەو قەیرانەى بۆ دەکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح