نموونەی کێڵگەیەکی گەنم
عێراق
پلانى زستانە پەسەندکرا: 4.5 ملیۆن دۆنم زەوى بە گەنم دەچێندرێت
964+
وریا فەتاح
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌نگی به پلانی كشتوكاڵی وه‌رزی زستانه‌ی 2025-2026 دا كه تێیدا كۆی گشتی 4.5 ملیۆن دۆنم زه‌وی ده‌چێنرێت، هاوكات مه‌رجی به‌كارهێنانی سیستمی ئاودێری مۆدێرنی بۆ گه‌نم داناوه و وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش هیچ بڕه گه‌نمێكی ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كه وه‌رناگرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر چاندنی یه‌ك ملیۆن دۆنم به پشتبه‌ستن به ئاوی رووبارەکان،ئه‌م رووبه‌ره نوێیه زیاد ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و 3.5 ملیۆن دۆنمه‌ی پێشتر به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كشتوكاڵكردن به ئاوی ژێرزه‌وی ته‌رخانكرابوو.
یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پلانه‌كه، سه‌پاندنی به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی ئاودێری مۆدێرنه (وه‌ك دڵۆپاندن و پرژاندن) بۆ چاندنی به‌رهه‌می گه‌نم، چ ئه‌وانه‌ی پشت به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌به‌ستن یان ئاوی سه‌رزه‌وی.
ئه‌م هه‌نگاوه به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كه‌مئاوی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وایه كه عێراق به یه‌كێك له پێنج وڵاته هه‌ره زه‌ره‌رمه‌نده‌كه‌ی داده‌نرێت.
بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوون به پلانه‌كه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی هیچ بڕه گه‌نمێك له جوتیاران وه‌رنه‌گرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پلانه كشتوكاڵییه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دایناوه به‌رهه‌م هاتبێت.