نمایشی پەلەوەر
"پەلەوەر هەر بۆ خواردن نییە بۆ جوانیشە"
له باخى گشتى رانیه پهلهوهرى جوان و سهرهنجڕاكێش نمایش دهكرێت
964+
باخان تۆفیق
رێکخراوێکی بواری پەلەوەری لە هەرێمی کوردستان کە تەمەنی تەنیا یەک ساڵە دەستیکردووە بە زنجیرە پێشەنگایەک بۆ نمایشی پەلەوەرەکان لە ژێر ناوی “پەلەوەری جوانی”، وەک سەرپەرشتیاری رێکخراوەکە باسی دەکات، دەیانەوێت بە خەڵکی بڵێین پەلەوەر هەر بۆ گۆشت و هێلکە نییە، بەڵکو بۆ جوانیشە.
بڕیارە سبەی 5.11.2025 لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و بهدیاریكراویش لەناو باخی گشتی شار لە قەزای رانیە و لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ پێشەنگاكە بکرێتەوە و ماوەی رۆژێک بخایێنێت، تیایدا لە ناو 100 قەفەزدا زیاتر لە 20 جۆری پەلەوەر نمایش دەکرێت.
محەمەد عومەر، سەرپەرشتیاری رێکخراوی پەلەوەری شاهانە بە 964ی وت، دەیانەوێت بهخێوكردنى تایبەت بۆ جوانی پهرهلوهرهكان بكهنە کلتورێک، چونكه پێویسته خەڵک ئهوه بزانێت، كه پەلەوەر هەر بۆ گۆشت و هێلکە نیە، بەڵکو بۆ جوانیشە.
وتیشی “ئەم پێشەنگایە نێوخۆیە و لەسەر ئەرکی خۆمان ئەنجامی دەدەین و لاریشمان نیە لەوەی هاوکاری بکرێین، چونکە لەپێناو پێشخستنی ئەم بوارەدا کار دەکەین و تا ئێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیداری حکومی لەگەڵمان بەشدار نەبووە”.
بڕیارە لە پێشەنگاكە نزیکەی 60 بەخێوکاری پەلەوەری لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بەشداری بکەن، بەخێوکارەکانیش سەرپشک کراون لە فرۆشتی ئەو جۆرە پەلەوەرانەی نمایشی دەکەن.