لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك بەشدارن

رۆژینا وەحیدیپوور: لە سنە بایەخی زۆر بە هونەری ژنان دەدرێت

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

گرووپی كیژانی سنە بە پێشكەشكردنی ژمارەیەك گۆرانی بەشدارییان لە كردنەوەی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك كرد، سەرپەرشتیارەكەشیان دەڵێت، لە سنە بایەخی زۆر بە هونەری ژنان دەدرێت و بنەماڵەكان پشتگیرییان دەكەن.

رۆژینا وەحیدیپوور سەرپەرشتیاری گرووپی كیژانی سنە، ئەمڕۆ لە كەركوك بۆ 964 قسەی كرد و باسی لەوە كرد، خۆشحاڵن بۆ یەكەمجار بەشداریی ئاهەنگی كردنەوەی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامیان لە كەركوك كرد و چەند گۆرانییەكیان بە شێوەزارە جیاوازەكانی كوردی پێشكەش كرد.

وتیشی، لە رۆژهەڵات و بە تایبەتی لە سنە هونەرمەند و موزیسیان زۆرن، بایەخی زۆریش بە هونەر دەدرێت و بە تایبەتی بۆ ژنان، كە ساڵانە دوو جار كۆنسێرتی گۆرانی پێشكەش دەكەن و بنەماڵەكانیش گرنگی بە ژنانیان دەدەن لە بواری هونەردا.

رۆژینا بە هیوایە بتوانن زیاتر كاری هونەری بكەن لە رۆژهەڵات و بەردەوام بن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك بەڕێوەچوو

یەكەم رۆژی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی كەركوك بەڕێوەچوو