سلێمانی

حەوت كەس بریندار بوون و یەكێكیان برینی سەختە

964+

دیلان محەمەدجەزا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی و لە نزیك نەخۆشخانەی فاروق، حەوت كەس بریندار بوون و برینی یەكێكیان سەختە.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەمشەو دووشەممە، بە 964ی وت، لە پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا حەوت کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.

وتیشی، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، رووداوەکە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک نەخۆشخانەی فاروق روویداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد

ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد