کەسوکارى یەکێک لە بێسەروشوێنان دەڵێن: کوڕى ئێمەیە

تەرمە نەناسراوەکەى پزیشکى دادى سلێمانى ناسراوەتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ئاکام غەفور- سۆران

دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 70 رۆژ بەسەر رووداوەکەى لالەزار، کەسوکارى یەکێک لەو گەنجانەى لە رووداوەکەدا تا ئەمڕۆ بێ سۆراغە دەڵێن،”تەرمى کوڕەکەى ئێمەیە”، پزیشکى دادى سلێمانیش دڵنیا نییە.

ئەنجامى پشکنینى “دى ئێن ئەى”، ئەو تەرمە نەناسراوەى لە پزیشکى دادى سلێمانى هەیە گەڕاوەتەوە، کەسوکارى “رێکار عەبدولڕەزاق”، کە یەکێکە لەو گەنجانەى لە رووداوەکەى لالەزار بێ سۆراغە، دەڵێن،”تەلەفونمان بۆکراوە و رێکارە”.

سامان محەمەد کە زاواى رێکارە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”70 رۆژە ئێمە سۆراغى کوڕەکەمان دەکەین، پێمانیان وتووە ماوە، بەڵام دواى سۆراغەکانمان دڵنیابووینەوە کە لەژیاندا نەماوە”.

وەک باسى دەکات، گومانیان لەو تەرمە نەناسراوە بووە کە لەو ماوەیە لە پزیشکى دادى سلێمانى بووە، هەر بۆیە پشکنینیان کردووە و ئەمڕۆش پێیان وتوون،”وەرن ئەو ئەو تەرمە، تەرمى کوڕەکەتانە”.

روونیشى کردەوە، ئێستا بەڕێگاوەن بۆ سلێمانى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى.

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە پزیشکى دادى سلێمانى بە 964ـى وت،”تائێستا دڵنیا نین لەوەى ئەوە تەرمى رێکارە یان نا، بەڵام بەپێى پشکنینەکان نزیکى هەیە لەگەڵ یەکێک لە هى ئەوان”.

جەختیش دەکاتەوە، بڕیارى کۆتایى لاى دادوەرە و دەبێت ئەوان بڕیارى لێ بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێ تەرم لە پزیشکى دادى سلێمانیین

سێ تەرم لە پزیشکى دادى سلێمانیین