هاتوچۆ: خێراییەکەی بەرز بووە
لە شۆراوی کەرکوک ئۆتۆمبیلێک بوو بە دوو کەرتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەم نیوەڕۆیە 3.11.2025، لە رووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی شۆراوی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک کە هاتوچۆ دەڵێ خێراییەکەی بەرز بووە تووشی رووداوی هاتوچۆ و بوو بە دوو پارچە و شۆفێرەکەشی سەلامەتە.
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە، سەر رێگەی سەرەکی کەرکوک بۆ هەولێر.
عامر نەریمان، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلەکە خێراییەکەی بەرزی هەبووە و نەیتوانیوە لە ئاستی یوتێرنی رێگەکە کۆنتڕۆڵی خۆی بکات، خۆی کێشاوە بە کۆنکرێتێدا و بووە بە دوو پارچەوە، بەڵام شۆفێرەکە سەلامەتە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کامیرییە، لەبارەی ئەوەی کۆنتڕۆڵی رێگاکانیان چۆن کردووە، عامر نەریمان وتی، لەسەرجەم رێگاکانی دەرەوەی شار، کامێرای گەڕۆکیان هەیە و ئامانجەکەش پاراستنی گیانی شۆفێرانە.
لەبارەی ناوچەی یوتێرنەکە، بۆ بێ ئاگایی شۆفێرەکەی گەڕانەوە و وتی، بە گوێرەی رێنماییەکانی هاتوچۆ، یوتێرن “گەڕانەوە” لە هەرناوچەیەک هەبێت، شۆفێر دەبێت پابەندی ئەوە بێت، سەر شەقام و رێگە سەرەکییەکە، ئۆتۆمبێلی تێدا نەمێنێ، دواتر گەڕانەوەکە ئەنجام بدات.
داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا