سێ کەس لە سیتەک

زەویان تەخت کرد و دەستگیر کران

964+

ژێوار خدر

لە سیتەک سێ هاوڵاتی بەتۆمەتی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، دەستگیر کران.

پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی دەڵێت، سێ هاوڵاتییان بە تۆمەتی زیادەڕۆیی کردن دەستگیر کردووە، کە لە سنوری ناحیەی سیتەك هەستاون بە بڕین و تەختکردنی زەوی.

دەشڵێت، دەستییانگرتووە بەسەر شۆفڵێک و دوو حەفارەدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

روونیشێکردووەتەوە کە، لەلایەکی دیکەوە و بە تۆمەتی بڕین و سوتاندنی داری سروشتی لە گوندی  هەرمنی سنووری شارباژێڕێش هاوڵاتیەك دەستگیر کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ئاڕاستەی دادوەر کراوە.

بە تۆمەتی زیادەڕۆیی هاوڵاتیەک لە سنووری سیتەک دەستگیر ...

بە تۆمەتی زیادەڕۆیی هاوڵاتیەک لە سنووری سیتەک دەستگیر کرا