دیمەنی دوو لە ئامێرەکانی شارەوانی حاجیاوا لەکاتی پاککردنەوەی پاشماوەی خانوبەرە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
شارەوانی هەڵمەتەکەی راگەیاندووە
حاجیاوا لە پاشماوەی خانووبەرە پاک دەکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
لە سنووری شارەوانی حاجیاوا هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە خۆڵ و پاشماوەی خانووبەرە دەستیپێکردووە و سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت، تا بە تەواوی هەموو قەزاکە پاک دەکەنەوە بەردەوام دەبن.
رەمزی خالید، سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا بە 964ـی وت،”لەم هەڵمەتەدا تەواوی ئەو ناوچانە پاک دەکەینەوە کە بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی خانوبەرەوە پیس بوون، کە بە ئامێری خۆمان هەڵمەتەکە ئەنجام دەدەین و کاتێکی دیاریکراوی نییە، تا قەزاکە پێویستی بێ و بە تەواوی پاکی دەکرێتەوە بەردەوام دەبین”.
وتیشی،” چوار ئامێری شۆفڵ و گەڵابە لە هەڵمەتەکەدا بەکاردەهێنرێن کە دووانیان هی شارەوانین و دووانەکەی دیکەیش هی کۆمپانیای پاککەرەوەی دیڤانن و هاوکاریمان دەکەن”.