سبەی پارەکانتان لە سایلۆ وەربگرن
964+
هونەر فارس – گەرمیان
پێنج ملیار و 115 ملیۆن دیناری پارەی گەنم گەیشتۆتە سایلۆی گەرمیان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەو بڕە پارەیەی هاتووە، تەنیا شایستەی گەنمی ساڵی 2015ـەیە و هی 635 جوتیاری ناوچەکەیە.
کاروان رەئوف، بەرپرسی سایلۆی گەرمیان بە 964ی راگەیاند: سبەی لەکاتژمێر 9:00ـی سەر لەبەیانی دەست بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران دەکرێت و رۆژانە پارەی 100 جوتیار دابەشدەکەین.
جێگەی ئاماژەیە لەساڵی 2015ـەوە بەشێک لە جوتیاران چاوەڕێی پارەی گەنمەکانیان دەکەن و هێشتا پارەی 2016ـەیان لای حکومەتی عێراق ماوە.