لە پرۆگرامی قوڕگی شێر

ئەمجارە مەزرا پاکدەکاتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەحمەد لەسەر شەقامی مەخمور وەستاوە و چاوەڕێ دەکات، بەڵکو کەسێک بێت و پێویستی بەوە بێت مەزراکەی پاک بکاتەوە.

لە ئەڵقەی ئەم جارەی پڕۆگرامی “قوڕگی شێر”دا ئەحمەد دەبێت بە کرێکار و مەزرای ماڵان پاک دەکاتەوە.

کرێکارێک کە ماوەی 10 ساڵە ئەم کارە دەکات دەڵێت، هەموو رۆژێک ئێمە لەسەر ئەم رێگەیە چاوەڕێ دەکەین تا کەسێک دێت و پێویستی پێمان دەبێت.

دەشڵێت، بۆنەکەی زۆر بێزارکەرە بەڵام ئێمە لەگەڵی راهاتووین و وەک ئەوە وایە نان نەک لە قوڕگی شێت بەڵکو لە قوڕگی عەزیا دەرکەی.

دوای سێ کاتژمێر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کەسێک پەیا بوو و ئەحمەد رۆیشت و بەشیشەکانی مەزراکەی بۆ پاککردەوە و دوای ئەوەش وەک پاداشتی کارەکەی 10 هەزار دیناری وەرگرەت.

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار...

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار کرد