پێوەری رێختەر بۆ پێوانەی بوومەلەرزە
كەشناسیی عێراق وادەڵێ
بوومەلەرزە لە سنووری شنگالی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێكرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی کەشناسی و رووپێوی بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە باکووری رۆژئاوای قەزای شنگالی دا لە پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەكە دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ وێستگەکانی چاودێری بوومەلەرزەزانیمان بوومەلەرزەیەکیان لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراق تۆمارکردووە، کە نزیکەی 28 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شەنگالەوە دوورە لە پارێزگای نەینەوا”، ئاماژەیان بەوەش کردووە، “بوومەلەرزەکە 3.2 پلەی رێختەر بووە”.
هەروەها ئەوەشیان باس كردووە، كە دانیشتووانی نزیک ناوچەی بوومەلەرزەكە بە ئاستی جیاواز هەستیان بە بوومەلەرزەكە کردووە.