هەر رووداوی هاتوچۆیە
شوفێرێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی تریش بریندار بوون
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نزیک کاتژمێر 08:00 ئەمشەوی 31.10.2025 لەسەر جادەی زاخۆ بۆ قەزای باتیفا پیکاپێک و ماتورسكیلێک بەیەکتریاندادا، دەستبەجێ شۆفێری ماتوڕەكە گیانی لەدەست دا و پێنج برینداری تریشی لێکەوتەوە.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، رووداوەکە لە نزیک کومەڵگەی هیزاوا بووە، ماتۆڕسوارەكە گیانی لەدەست دا و کەسێکیش، كە سەرنشینی ماتۆڕەكە بوو، بریندار بوو، هەروەها چوار كەسی ناو پیكابەكەش بریندار بوون و سەرجەمیان گواسترانەوە نەخۆشخانەی فریاكەوانی زاخۆ.
لای خویەوە ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 راگەیاند، “بەداخەوە نەمانتوانی ماتۆڕسوارەكە لە مردن رزگار بكەین، ئەمەش بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، كە هەر لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستدابوو، بریندارەکانیش لە فریاکەوتنی زاخۆن و چارەسەر دەكرێن.
ئەمە سێیەم رووداوی ئەمڕۆیە لە هەرێمی كوردستان كە 964 بڵاویدەكاتەوە، رووداوێك لە ئاكرێ و یەكی دیكەش لە رێگای عەربەت بۆ سلێمانی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا