هەولێر
دوو كابینە بە تەواوی كەلوپەلی ناویانەوە سووتان
+964
رێباز خدر
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، ئاگرێک لە دوو کابینەدا کەوتەوە، کە لە ناو باخچەیەکدا بوو سووتان، تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.
موقەدەم شاخەوان، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، توانرا بە 10 خولەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، کە تێیدا دوو کابینە سووتا بوون، کە کەلوپەلی ناوماڵی تێدابوو، بەڵام هەمووی سووتا.
وتیشی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا دیار نییە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
شایەتحاڵەکانی رووداوەکە بە 964یان وت، هەندێک پووش و پەڵاش، کە لە پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە نزیک کابینەکە هەبوون، ئاگری گرتوە و دواتر گواستراوەتەوە دیواری ماڵێک کە بە مادەی قیڕ داپۆشرابوو، ئەویش ئاگری گرتوە و پاشان ئاگرەکە گەیشتووەتە کابینەکان و سووتاون.
964 هەوڵیدا لەگەڵ خاوەن كابینەكان قسە بكات، بەڵام ئامادە نەبوون بۆ میدیا قسە بكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا