دنیادیدەیەکی مەریوان لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە

گۆرانی دەڵێت و مێخەک دەفرۆشێ

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دووەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە و عوسمان مەریوانی دنیادیدەیەکی دەنگ خۆش و قسەخۆشی مەریوانە، هاتووە رەنگێکی کەی بە فێستیڤاڵەکە بەخشیوە و کۆمەڵێک ملوانکە و دەسبەندی مێخەک و پشتوێن و تەسبیحیشی داناوە بۆ فرۆشتن.

جا ئەو هەر بۆ فرۆشتنی ئەو شتانە لێرە نییە، بە دەنگە زوڵاڵەکەی گۆرانی خۆشیش دەچڕێ و پەیامنێری 964 دەڵێت، بووە بە سیمبولێکی دیاری فێستیڤاڵەکە.

عوسمان مەریوانی بۆ 964 وتی، لە مەریوانیش ئیشەکەیان باش دەڕوات، ئەوە چوار ساڵە دێتە فێستڤاڵەکە، بەڵام دەڵێت، “پیاوی ئێستا خێریان نەماوە” و هیچ نە بۆخۆیان و نە بۆ ژنەکانیان ناکڕن.

بەدەم چەپڵەوە گۆرانییەکی خۆشیشی بۆ 964 چڕی و داخیشی بۆ نەمانی رۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم هەڵکێشا و وتی، “جەوەکەی فرەتر بەوەوە خۆش بوو”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گۆرانییەکی تایبەت بە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەیە

گۆرانییەکی تایبەت بە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەیە