بۆ کێشە و دانەوەی قەرز بچن

بەشی پسووڵە لە کارەبای رۆژهەڵات هەینی و شەممە دەوام دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئەوەی هاوبەشەکانی بزانن دەڵێ، رۆژانی هەینی و شەممە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بەشی پسوڵە بکەن، بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.10.2025 ئاگاداریی هاوڵاتییەکان دەکاتەوە.

هاوبەشانی کارەبا، بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی پسووڵەی کارەبا، وەرگرتنی روونکردنەوە یان چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان، دەتوانن رۆژانی هەینی و شەممە سەردانی بەشی کاروباری وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، بەشی رۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، هاوڵاتییان دەتوانن لە هەمان شوێن پارەی کارەبا دابنێن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینار پارەی قەرزی لەلای هاوبەشانی کارەبایە.

میکانیزم دادەنرێ تا پارەی کارەبا بە قیست بدرێتەوە

میکانیزم دادەنرێ تا پارەی کارەبا بە قیست بدرێتەوە