نابینایەک بە کاری دەستی بەشدارە
فێستیڤاڵی هەنار خاوەن پیشە جیاوزەکانیشی کۆکردووەتەوە
964+
بڕوا مەجید
لە فێستیڤاڵی هەنار کە یەمڕۆ یەکەم رۆژی بووە جگە لە جوتیاران و نمایشی هەنار زۆر خاوەن پێشەی دیکە لەوێن بە نمونە خاتونێک لە هەم نابینایە و هەم دەستێکیشی نییە بەڵام کاری رستن و چینین دەکات و کاری دەستی نمایش کردووە.
خاتوونە خاوەن پێداویستیە تایبەتە بلیمەتەکە بۆ 964 دەڵێت دوو ساڵە کار دەکات و مامۆستاشە لە پەیمانگای نابینایان و تا ءیستا 35 نابینای دیکەی فێری پیشەکە کردووە.
ئەو دەڵێت ئەمڕۆ لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە فرۆشتنی کاری دەستی جۆراوجۆر بەشدارە و زۆر دڵخۆشە بەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی