بڕیارى کۆمسیۆنه‌

وادەی كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌تى دیاریكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌و واده‌یه‌ى دیاریكرد كه‌ تیایدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و ئه‌و رۆژه‌شی ده‌ستنیشان كرد كه‌ تیایدا ده‌نگدانى تایبه‌تى تێدا ئه‌نجامده‌درێت.

جومانا غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکان له‌ کاتژمێر 7:00ـی بەیانی رۆژی یەکشەممە 9.11.2025 دەستپێدەکات، و کارمەندانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، و دەستەی حەشدی شەعبی، ده‌نگ ده‌ده‌ن.

وتیشی “قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن (بانگه‌شه‌) له‌ کاتژمێر 7:00ـی بەیانی رۆژی شەممە 8.11.2025 كۆتایی دێت”

جەختی لەوە کردەوە، كه‌ هەر لایەنێک لە کاندیدەکان یان پارتەکان یان هاوپەیمانێتییەکان بێدەنگیی هەڵبژاردن پێشێل بکەن، بەپێی رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان، پێشێلکاریی هەڵبژاردنیان لەسەر تۆمار دەکرێت.

پێشتر كۆمیسیۆن ئاشكراى كردبوو، كه‌ ژمارەی ئەو كه‌سانه‌ى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌شدارى ده‌كه‌ن بریتییه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن 313 هه‌زار و 859 كه‌س.

ژماره‌ى سه‌رپێچیه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گه‌...

ژماره‌ى سه‌رپێچیه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گه‌یشته‌ 400 حاڵەت‌

ئیداره‌ى راپه‌ڕین پلانی ئه‌منى بۆ چاودێریكردنى به‌ڕ...

ئیداره‌ى راپه‌ڕین پلانی ئه‌منى بۆ چاودێریكردنى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى‌ هه‌ڵبژاردن دانا

بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆیدا كۆتایی پێدێت و ...

بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆیدا كۆتایی پێدێت و درێژناكرێته‌وه‌