ئاسیا و كۆڕه‌ك له‌ناو لیسته‌كه‌ن

“کۆمپانیاکانی مۆبایل نزیکەی 429 ملیار دینار قەرزارن”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە بڕێکی زۆر قەرز لەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایل کەڵەکەبووە و گەیشتووەتە نزیکەی 429  ملیار دینار.

پەرلەمانتار زوهێر عەبدوڵا فەتلاوی، به‌ دوا ژماره‌ى رۆژنامه‌ى (الصباح)ـى راگه‌یاندووه‌، کۆمپانیاکانی مۆبایل، بەپێی نووسراوەکانی چاودێری دارایی، هەندێک شایستەیان نەداوە.

وتیشی “دواین پارەدانى کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و عێراقنا لە ساڵی 2022 دا بووە بڕی 376 ملیار دیناریان داوە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک بۆ ساڵانی 2023  و2024 نەدراوە، لەکاتێکدا کۆمپانیای کۆڕەک لە ساڵی 2004ـەوە هیچ پارەیەکی نەداوە”.

فەتلاوی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکانی مۆبایل گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 350 هەزار بەشداربوو، دەبێت ئەم ژمارە زۆرە زیادبوونێک لە داهاتە داراییەکانی خەزێنەی دەوڵەتی لەگەڵدا بێت.

لایخۆشییەوە غەسان عەیدانی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان روونی کردەوە کە رێکارە یاساییەکان لەلای داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی بەردەوامن بۆ کۆکردنەوەی ئەم پارەیە.

ده‌شڵێت، هەوڵ هەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی مۆڵەتی چوارەمی تەلەفۆنی مۆبایل پاش تەواوکردنی هەموو رێکارەکان.

پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2024 ئاشکرابوون؛ ئایفۆن 15 ل...

پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2024 ئاشکرابوون؛ ئایفۆن 15 لە پلەی یەکەمدایە

نرخی باڵانسی مۆبایل دێتەوە شوێنی خۆی

نرخی باڵانسی مۆبایل دێتەوە شوێنی خۆی

هێشتا پەیوەندی کۆڕەک ناچێ بۆ ئاسیاسیڵ و زەین

هێشتا پەیوەندی کۆڕەک ناچێ بۆ ئاسیاسیڵ و زەین