سێ هەزار نەمام دەچێندرێن

سبەینێ؛ دەست بە چاندنى دار دەکرێت لە پڕۆژەى پشتێنەی سەوزایى هەولێر

964+
وریا فەتاح

سبەینێ یەکەمین نەمام لە پڕۆژەى پشتێنەی سەوزایى دەچێندرێت و دواتر 7 ملیۆن نەمامى زەیتون و فستەق، قۆناغ بە قۆناغ دەچێندرێن.

پڕۆژەکە پشتێنەیەکى سەوزاییە بەدەوورى هەولێر و شەقامى 150 مەترى کە دوو کیلۆمەتر پانە و 7 ملیۆن دارى زەیتون و فستقى تێدا دەچێندرێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، بەپێى خەمڵاندنەکان، پڕۆژەکە دەتوانێت ساڵانە 140 بۆ 210 هەزار تۆن، دووەم ئۆکسیدى کاربۆن کەم بکاتەوە و سیمایەکى جوان بە هەولێر ببەخشێت.