تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن
ئاگرێکی گەورە لە پشت کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگرێکی گەورە لە پشت کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
کەمێک لەمەوبەر ئاگرێک لە پشت کونسوڵخانەی ئەمریکا و بە دیاریکراوی لەناو شاری زێڕین سەریهەڵداوە، ئاگرەکە سەرەتا لەناو پوش و پەڵاش کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە بۆ ناو ماڵەکانی پڕۆژە نیشتەجێبوونەوەکە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، چەند تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، تا ئێستاش هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نەزانراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری