پێنج کەس بریندارن
لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964+
سیروان خورشید- خورماتوو
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە ئەم ئێوارەیە لەسەر رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا روویدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسى دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان سۆناتایەک و دۆجێک، لە دەورووبەرى کاتژمێر 5:30 خولەک لە بەرامبەر ناحیەى سلێمان بەگ لە قەزاى خورماتوو، روویداوە.
ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەى دوز خورماتوو بە 964ـى وت،”لەناو سۆناتاکە دوو سەربازى عێراق گیانیان لەدەستداوە و لە ناو دۆجەکەش هاوڵاتییەک گیانى لەدەستداوە و پێنج کەسیش لە هەردولا بریندارن”.
وەک باسى دەکات، برینى دوان لە بریندارەکان قورسە و بۆ چارەسەر رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک کراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح