"بە وێنە نەهامەتییەکانی جەنگ دەگێڕنەوە"
پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ 20 گەنجی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان کرایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ 20 گەنجی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی کرایەوە و بەشداربووان بە وێنەکانیان نەهامەتییەکانی جەنگیان خستەڕوو.
پێشانگاکە لە باخی گشتی کراوەتەوە و ئاواز سعود کە لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارە بوون و هاتوونەتە کوردستان، قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “بە وێنەکانم باسی ژیان و گوزەرانی منداڵانی رۆژئاوام لە ناو کەمپەکان کردووە، کە سەرقاڵی یاریکردنن”.
عەلا عەلوانیش وێنەکانی بەناوی “لە نێوان هیوا و بەربەستەکاندا” نمایش کردووە و دەڵێت، گوزارشتن لە چیرۆکی ژیانی خۆی کە نەگەیشت بە خەونەکەی و بەهۆی جەنگ و ماڵوێرانی، نەیتوانی پۆلی شەشی دواناوەندی ببڕێ و خوێندنی جێهێشت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری