سبەینێ رۆژى فێستیڤاڵەکەیە

هەڵەبجە ئامادەکارى دەکات؛ بۆ پێشوازى لە میوانانى هەنار

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

سبەینێ 30ـى تشرینى دووەم، بە هەزاران میوان و سەردانیکار روولە پارێزگاى هەڵەبجە دەکەن و دەبنە میوانى ڤێستیڤاڵى هەنار، لەمڕۆشەوە فرۆشیاران و خاوەن کەپرەکان دەستیان کردووە بە ئامادەکارى.

سەیفور ئەحمەد کە جوتیارێکى سنوورى هەڵەبجەیە، لە ئەمڕۆوە کۆیەک هەنارى هەڵداوەتەوە و دەستى کردووە بە رازاندنەوەیان بۆ ئەوەى سبەینێ بە هەنارەکانى پێشوازى لە میوانەکان بکات.

سەیفور بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ئەوانەى دەیانەوێت هەنارى باش بکڕن، با هەنارى توێکڵ تەنک مامناوەند ببەنەوە و زەرەرى لێناکەن”.

سبەینێ 30.10.2025، یانزەیەمین ڤێستیڤاڵى هەنار بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەکەن نیو ملیون میوان، سەردانى ڤێستیڤاڵەکە بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک ژنى دەستڕەنگین ناویان لە تیروپشکى فێستیڤاڵى ...

ژمارەیەک ژنى دەستڕەنگین ناویان لە تیروپشکى فێستیڤاڵى هەنار دەرنەچووە