کەشەکە فێنکتر دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
کەشوهەوا
کەشەکە نە بای دێت و نە باران پلەکانی گەرماش نەگۆڕاون
964+
توانا نەقی
کەشەکە وا جێگیر بووە نە زۆر لە پایز دەچێت و نە ئەوەش کە لە زستان نزیک دەبینەوە، نا باشی دێت و نا باران، کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی کردووە و پلەکانی گەرماش نەگۆڕاون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە پەڵەهەور و نیمەچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هەروەک دوێنێ دەبن.
ئەمە بۆ سبەینێش بە هەمان شێوە پێشبینی کراوە و جارێ هیچ ئاماژەیکیش بۆ بارینی بارانی پایزە نییە لە ناوچەکان.
ئەمڕۆ چوار شەممە 29.10.2025
کەش / ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی