ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ى فۆڕمی خۆراكیان گه‌رمیانه
له چوار ناحیه و دوو قه‌زاى گه‌رمیان نه‌وت له وێستگه‌كان دابه‌شی سه‌ر هاو‌ڵاتیان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەوت و کانزاکانی ئیداره‌ى گەرمیان، سستمى دابه‌شكگردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاولاتیان گۆڕى و له وێستگه‌كانى دابه‌شكردنى وزه‌وه نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چوار ناحیه و دوو قه‌زا شوێنى بۆ ده‌ستنیشان كردوون نه‌وته‌كه‌ى لێوه‌ربگرن.
هەموو ئەو هاوڵاتیانەی فۆرمی خۆراکیان سنووری ئیدارەی گەرمیانە دەتوانن نەوتی سپی وەربگرن و بۆ هەر هاوڵاتیەک بڕی 200 لیتر، له‌به‌رامبه‌ر 104 هه‌زار دینار پێیانده‌درێت، كاتێك ده‌چێت نه‌وتیش وه‌ربگرێت پێوستە فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.
ئه‌و وێستگانه‌ى ده‌ستنیشان كراون بۆ وه‌رگرتنى نه‌وت بریتین له وێستگەکانی کەیوان، شێروانە، دریم ئۆیڵ، راما و برایان، له قەزای کەلار و وێستگەی میر له قەزای کفری.
سه‌باره‌ت به ناحیه‌كانیش وێستگەی ئاسۆ، له رزگاری، وێستگەی سەرقەڵا له ناحیەی سەرقەڵا، وێستگه‌ى به‌مۆ له‌ناحیه‌ى مه‌یدان و وێستگه‌ى پێبازیش له ناحیەی پێباز.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ریزبەندی بریکاری خۆراک بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت کاری پێناکرێت و هاوڵاتیانی سنووری هەر قەزا و ناحیەیەک دەتوانن لە هەرکام لە وێستگە ده‌ستنیشانكراوه‌کانی سنووری ئەو قەزا و ناحیانه نەوتى خۆیان وەربگرن.
نەوت و کانزاکانی سلێمانی: نەوتە هەرزانەکەی بەغدا بۆ ناو شار نییە