28 رۆژ بەردەوام بوو

بەڵێنەکانی حکومەت کۆتایی بە مانگرتنەکەی دەربەندیخان هێنا

964+

هونەر فارس- دەربەندیخان

دوای مانگێک لە مانگرتن و مانەوە لەسەر شەقام، چوار بەڵێنەکەی حکومەت کۆتایی بە مانگرتنی دەربەندییەکان هێنا.

دانیشتووانی دەربەندیخان لە سەرەتای مناگی شوباتی رابردوو دەستیان بە مانگرتن کرد و داوای ئاوی پاک و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان کرد.

دوای  رۆژ بەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دابینکردنی  ملیۆن دۆلار کردووە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی دەربەندیخان.

ئەوان ئەمڕۆ چوارشەممە 1.3.2023، کۆتاییان بە خۆپیشاندان و مانگرتن هێنا و بەنیازن بەیانی شاندێکی دەستەی مانگرتووان سەردانی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بکەن بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی 10 ملیۆن دۆلارەکە.

ئەیوب عەلی، یەکێک لە دەستەی رێکخەرانی مانگرتنە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بڕیارە سبەی دەستەکەمان سەردانی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بکات لە سلێمانی، بۆ دڵنیابوون لە تەرخانکردنی ئەو پارەیەی بڕیاری لەسەردراوە.

بە وتەی ئەیوب عەلی، ئەوان کاتێکی دیاریکراو دادەنێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی جارێکی دیکە دەستبە مانگرتن دەکەنەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی بە هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان داوە کە پارە تەرخان بکات بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە، نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی قەزاکە، زیادکردنی کارەبای نیشتیمانی و چارەسەرکردنی گرفتی رێگاوبان.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق