نه‌ورۆز حسێن: "ئێستا ژیان وه‌كو گوڵى په‌مه‌یی ده‌بینم"
“كه وتیان شێرپه‌نجه‌ت هه‌یه رووخام و منداڵه‌كانم هاته‌وه بیر”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
دواى نه‌خۆشكه‌وتن و وه‌رگرتنى چه‌ندینجار چاره‌سه‌رى، پێیان وتووه تووشى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك بوویت، ئه‌م قسه‌یه ترسێكی زۆرى لاى نه‌ورۆز خان دروستكرد، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌ىم قسه‌یه رووخاندمى و ئه‌وكات بیرم له منداڵه‌كانم كرده‌وه”.
بۆ تێپه‌ڕاندنى شێرپه‌نجه‌كه‌ى ئه‌ندامێكى جه‌سته‌ى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێستا نه باكی به‌و ئه‌ندامه‌ى جه‌سته‌ى هه‌یه و نه باكی به مردنێكیش هه‌یه كه شێرپه‌نجه رووبه‌ڕووى بكاته‌وه، چونکە بوونى ئیراده ژیانى بۆ ئه‌م خاتوونه گه‌ڕانده‌وه و ئێستا ره‌نگی ژیانى له خۆڵه‌مێشى و ره‌شه‌وه وه‌كو گوڵێكی په‌مه‌یی ده‌بینێت.
نه‌ورۆز حسێن، به 964ـى وت “شێرپه‌نجه كۆتایی دونیا نییه، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ى پشتگیری‌یان كردم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن