ئۆتۆمبێلەکە بێسەرەتا بووە

چیرۆکى ئەو رووداوەى سێ ماڵى تازیەبار کرد

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

هاتوچۆى سلێمانى زانیارى نوێ لەسەر ئەو رووداوى هاتوچۆیە ئاشکرا دەکات کە بەرەبەیانى ئەمرۆ لەسەر شەقامى 60 مەترى سلێمانى و لە نزیک نەخۆشخانەى شار، روویداوە.

لە رووداوەکەدا، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و کەسێکى دیکەش بە سوکى بریندارە.

عەقید بەهمەن ئەحمە، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى/ رۆژئاوا بە 964ـى وت،”ئۆتۆمبێلەکە بێ سەرەتایە و تابلۆى ساختەى بەستووە، بەڵام خێرایى لەرادەبەدەر هۆکارى سەرەکى رووداوەکە بووە”.

باس لەوەش دەکات، شۆفێر لەژێر کاریگەرى مەى خواردنەوە بووە و هاوڕێکەشى کە بریندارە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دانى بەوەداناوە کە ئۆتۆمبێلەکە خراپ لێخوڕدراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو سێ کەس گیانیان لەدەستدا