لە هەرێمى کوردستان
زیاتر لە 13 هەزار شەهید و بەرکەوتەى مین و پاشماوەى جەنگى تۆمارکراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان، به رۆژى شه‌هیدانى مین داندراوه، ده‌زگاى كاروبارى مینیش نوێترین ئامارى شه‌هید و به‌ركه‌وته‌كانى بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات كه زیاتر له 13 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سه.
رۆژی 28.10.2020 چوار کارمەندی دەزگاکە لە زومار لە کاتی پاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش بۆمبی چێندراو پێیاندا ته‌قییه‌وه و گیانیان لەدەستدا و دەزگاکەش ئەو رۆژەی بە رۆژی شەهیدانی مین لە هەرێم دیاریکردووە.
ده‌زگاكه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی یادکردنەوەی قوربانیدانی ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانە، کە بۆ کوردستانێکی ئاوەدان و خاڵی لە (مین و تەقەمەنی) قوربانیان بە گیانی خۆیانداوە.
یادی هەموو ئەو شەهیدە قارەمانانەی پیشەگەرانی مین لەهەرێمی کوردستان دەکەنەوە کە لەپێناو ئامانجێکی پیرۆز و گەورەدا شەهید بوون، خۆیان کردۆتە قوربانی بۆ ئەوەی خەڵکیتر سەلامەت بن و دوور بن لە کاریگەریەکانی مین و تەقەمەنی.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى مینى هه‌رێم بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له 13 هه‌زار و 600 هاوڵاتیاتى و كارمه‌ندى ده‌زگاكه‌یان شه‌هید بوونه و بوونه‌ته به‌ركه‌وته‌ى مین و پاشماوه جه‌نگییه‌كان.
وتیشى “له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا 49 كارمه‌ندى ده‌زگاكه‌مان شه‌هید بوونه كه 45 یان له‌كاتى ئه‌ركى فه‌رمی له‌ناو كێڵگه‌ى مین و 14 كارمه‌نده‌كه‌ى دیكه‌ش به رووداوى هاتوچۆ له‌كاتى ئه‌ركر فه‌رمى شه‌هید بووه”.
ته‌واوى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ده‌زگاكه به شه‌هیدى سه‌نگه‌ر تۆمار ركاون ته‌نیا یه‌ك كارمه‌ندیان نه‌بێت، ئه‌ویش به‌قسه‌ى عه‌لى میران، به یاسا و سیستمی نوێوه راگیراوه.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند بوو، كه تیمەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی زیاتر لە 20 هەزار و 856 مین و زیاتر لە 125 هەزار و 627 پارچە تەقەمەنیی دیكەی پاشماوەی جەنگ، کە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بوون لەسەر سەلامەتیی خەڵک.
تاوه‌كو ئێستاش زیاتر لە 11 ملیۆن و 373 هەزار و 50 مەتردووجا زەوی لە مین پاک کردووەتەوە، كه له‌ناویاندا 52 کێڵگەی مین دوای پاککردنەوه‌ى رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.