شوان عادل، بەڕێوەبەرى ئێن ئارتى
پەنا بۆ یاساى رۆژنامەگەرى ببەن
سەنتەرى میترۆ: داواى ئازادکردنى شوان عادل دەکەین
964+
وریا فەتاح
سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان، داواى ئازادکردنى شوان عادل، بەڕێوەبەرى کەناڵى ئێن ئارتى دەکات کە ئەمڕۆ لە هەولێر دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا سەنتەرەکە بڵاوى کردەوە، پێویستە لە یەکلاییکردنەوەى دۆسیەى رۆژنامەنوسان، پەنا بۆ یاساى رۆژنامەگەرى ببرێت و بەڕێوەبەرى ئێن ئارتى ئازاد بکرێت.
ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمی 2025، دادگای قەزای شەقلاوە، لەسەر سکاڵایەک فەرمانی 15 رۆژ راگرتنی بۆ بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی شوان عادل دەركرد.