"مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست کردووە"

ماددە رەشەکە گەیشتە شارەزووریش؛ لەسەر رێگایەکی سەرەکی رژێندراوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

ئەو ماددە رەشەی هەفتەی رابردوو لە ناحیەی خەلەکان رژابوو و مەترسی بۆ سەر ئاوی سلێمانی و دەریاچەی دوکان دروست کردبوو، لە سەر رێگایەکی سەرەکی دەشتی شارەزووریش رژێندراوە و کاربەدەستدانی ناوچەکەش دەڵێن، بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

ماددەکە لەسەر رێگای شارەزوور بۆ قەزای سەیدسادق و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای گوندی مالوان رژێندراوە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە ئاوارە حەمە شەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن، ئەو وتی، “هەفتەیەکە رێگا قیرەکەی گوندی مالوان کراوەتەوە، ئاگادارین کە چەند رۆژێکە ماددەیەک هاوشێوەی رونی رەش لەسەر رێگا رژاوە، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحیەکەمان ئاگادارکردۆتەوە، ئەوان چوونەتە‌ شوێنەکە و بەدواداچونیان دەستپێکردووە، بەڵام ئاگامان لەوە نییە کە ئەمڕۆ دیسان ماددەکە رژێندرابێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مادەکە دەبێتەهۆی پیسبوونی ژینگە  و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەکات، بۆیە لەو بابەتە بێ خەم نابن و بەزووترین کات بەدواداچونی بۆ دەکەن و هەوڵیش دەدەن، ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە ئەو کارەیان کردووە.

هەفتەى رابردوو ڤیدیۆى رژانى ماددەیەکى رەش لە ناوچه‌ى گۆمەجولەکەى نزیک گوندی قامیشەى سەر بە ناحیەی خەلەکان لە قەزاى دوکان بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌وەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و دەوترا مه‌ترسی بۆ سه‌ر دەریاچەی دوکان و ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوو ملیۆن كه‌س له‌ سنورى سلێمانى دروستكردووه‌.

هەر زوو تیمەکانی شارەوانی خەلەکان وەخۆکەوتن و دەستیانکرد بە خۆڵ بەسەرداکردنی ماددەکە، بەڵام دوای دوو رۆژ کارەکەیان راگرت، نموونەی ئەو پاشماوەیە براوەتە سلێمانی و فەرمانگەی ژینگە پشکنینی بۆ دەکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجامی پشکنینەکە رادەگەیەنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

داپۆشینى پاشماوه‌ى سوته‌مه‌نیه‌ رژاوه‌كه‌ى خه‌لە...

داپۆشینى پاشماوه‌ى سوته‌مه‌نیه‌ رژاوه‌كه‌ى خه‌لەكان راگیراوه‌ و سبه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌ى ده‌رده‌چێت

نەوتە رەشەکەی خەلەکان زیندەبەچاڵ دەکرێت

نەوتە رەشەکەی خەلەکان زیندەبەچاڵ دەکرێت